ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایدەگەیەنێت" ئیسرائیل بەنیاز بووە لە یەک کاتدا چوار هەزار کەس بکوژێت".
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ له وتارێكدا ڕایگەیاند" به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كان له رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، گورزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی و مرۆییمان به‌ركه‌وتوه كه له مێژوی به‌رخۆدانی لوبناندا بێ وێنه بووە".
دەشڵێت" له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كانه‌وه، ئیسرائیل ویستی له یه‌ك کاتدا چوار هه‌زار كه‌س بكوژێت کە ته‌قینه‌وه‌كان ده‌یان کوژرا و سه‌دان برینداریان لێكه‌وته‌وه".
نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند" ئیسرائیل لە تاوانەکەیدا کە ئامێرەکانی پەیجەری تەقاندەوە، هەموو سنوور و کۆنتڕۆڵ و هێڵە سوورەکانی بەزاندووە".
حەسەن نەسروڵڵا وتیشی" چه‌ندین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆییمان پێكهێناوه تا لێكۆڵینه‌وه له هەموو گریمانه و ئه‌گه‌ر و سیناریۆکان بكه‌ن".