راپۆرتە نهێنی و سیخوڕیەکانی حزبوڵا و ئیسرائیل ئاماژە بۆ کوژرانی ٨٧٩ کەس دەکەن لە تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بیجار، کە رەگەزنامەی ئێرانی و لوبنانی و یەمەنی لەناو کوژراوەکاندا هەیە.
بەپێی راپۆرتێکی " دیدارنیوز" لەسەر ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەکانی لوبنان بڵاویکردونەتەوە کە لە راپۆرتە نهێنییەکانەوەو لە نێویشیاندا راپۆرتی نهێنی حزبوڵاشدا هاتووە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە تەقینەوەکانی یەکەم رۆژی ئامێرەکانی پەیوەندی بیجار٨٧٩ کەس کوژراون، لەو ژمارەیە ١٣١ ئێرانی لە نێوانیاندا هەیە، ٧٩ یەمەنی، ١٩ ی دی رەگەزنامەی تریان پێبووە، ٢٩١ کەسیان بەرپرسی باڵای حزبوڵابوون، ٣٠٧ کەسیان ئەندامی حزبوڵابوون، ٨ ژن بووە، ٥ منداڵ، ٣٩ هاوڵاتی.
هەروەها ٦٠٢ کەس برینی سەختیان هەبووە و هەندێکیان گوازراونەتەوە بۆ ئێران بۆ چارەسەر.
لەسەرجەم بریندارەکان ٥٠٩ کەس کوێربوون، ٢١٨٧ یان دەستیان، یان قاچیان بڕوانەتەوە، ١٧٣٥ کەسیان کۆئەندامی زاوزێیان برینداربووە، ١٦٩٣ کەسیان حاڵەتی جیاجیای تریان هەبووە.
هەرچەندە راگەیاندنە فەرمییەکانی لوبنان و وەزیری تەندروستی بە فەرمی رایگەیاندووە ئەو کوژراو بریندارانەی هێنراوەنە نەخۆشخانە حکومییەکان بە هەروو رۆژی تەقینەوەکان ٣٧ کوژراو ٢٩٣١ بریندارن.