ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت" فەرماندەیەکی حزبوڵای عێراقی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بە ئامانج گیراوە".
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ ئیسرائیل لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکە فەرماندەیەکی کەتائیبی حزبوڵای عیراقی کوژراوە کە بە (ئەبو حەیدەر) ناسراوە و خاوەنی بارەگایەکی سەربازییە لە ناوچەکە.
ڕوانگەکە ئەوەشی خستەڕوو، پاش ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە کە چەند کیلۆمەترێک لە ناوچەی سەیدە زەینەب دوور بووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ڕووداوەکەدا دەنگی تەقینەوەی بەھێز نەبیستراوە، چونکە بە وردی ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج.