بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوتی برێنت سەرلەنوێ چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت (١٦) سەنت دابەزی کە دەکاتە (٠.٢١%) بۆ هەر بەرمیلێک و لە ئێستاشدا بە ٧٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار ٨٨ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە بڕی (٧٤) سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە (١.٥%) و گەیشتە ٧١ دۆلار، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلار و ٢٦ سەنت بوو.
تەشەنەکردن گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزی رێژەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانکارییەکانن لە بەهای نەوت لە جیهاندا.