سوپای ئیسرائیل دەیان موشەکی ئاڕاستەی لوبنان کرد و داواش لە دانیشتوانی باشور و ناوەڕاستی وڵاتەکە دەکات، ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە نزیکن لە بارەگاکانی حزبوڵاوە.
دانیاڵ هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، داوای لە هاوڵاتییانی باشور و ناوەڕاستی لوبنان کرد، لەو ناوچە و بینا و باڵەخانانە دور بکەونەوە و ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، کە چەکدارانی حزبوڵا و بارەگاکانیانی لێ نزیکە و بەکاری دەهێنن، چونکە بە شێوەیەکی کاریگەرتر لێیان دەدەن و هێرش دەکەنە سەریان.
هۆشدارییەکەی وتەبیژی سوپای ئیسرائیل لەدوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەیان هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان کردە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئیسرائیل لەئەمڕۆدا ١٥٠ هێرشی بۆ سەر لوبنان ئەنجام داوە.