ئێران: پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش بە خێرایی هەنگاو بنێن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە یەکەم لێدوانی خۆیدا سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ڕایدەگەیەنێت" ئەم هێرشانە هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە"، هەروەها داواش لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە "بەپەلە هەنگاو بنێت". 

ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێمە لە دەرئەنجامەکانی سەرگەرمییە شێتانە و مەترسیدارەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان هۆشداری دەدەین". 

وتیشی" بەردەوامی تاوانەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەلەستین و فراوانبوونیان و بە ئامانجگرتنی لوبنان هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەکات". 

کەنعانی داواش لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە" هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ وەستاندنی ئەو تاوانانە". 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان گەیشتووەتە ١٨٢ کەس، لەگەڵ برینداربوونی لانیکەم زیاتر لە ٧٢٧ کەس. 



PM:08:57:23/09/2024