ئایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا جیهان دوو مانگ دەبینێت؟


پێشبینیکاری کەشناسی ڕیاز ئەلقورەیشی ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات و دوو مانگ لە ئاسماندا دەردەکەون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ئەلقورەیشی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە "بەم دواییە زۆرێک لە پلاتفۆرم و ماڵپەڕەکان هەواڵیان سەبارەت بە دەرکەوتنی دوو مانگ لە ئاسمان لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە" جەختیشی لەوە کردەوە، "لە ڕێگەی خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ ئەو دیاردەیە، نیشانی دەدەین کە ڕاستەقینەکە".

ئەو پسپۆرە دەڵێت" دیاردەکە بریتییە لە تێپەڕبوونی ئەستێرەیەکی بچووک لە نزیک زەوی کە ناوی "PT5" بووە و تیرەکەی نزیکەی ١٠ مەتر دەبێت، و بۆ ماوەیەکی کورت لە خولگەی زەویدا دەگیرێت لە نێوان ٢٩ی ئەیلول و ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا کە بۆ ماوەی دوو مانگ درێژدەبێتەوە، ئەو ئەستێرە بچووکە بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، بەڵام خولگەیەکی تەواو تەواو ناکات، بەڵکو خۆی لە هێزی کێشکردنی زەوی ڕزگاردەکات و لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٤ دەگەڕێتەوە بۆ خولگەی خۆر. 

 ئاماژە بەوەش دەکات "ئەستێرەکە دەتوانرێت ببینرێت ئەگەر شوێنەکەی بە تەلەسکۆپێکی سادە بزانرێت بەهۆی ڕووناکیەکەی لە ئاسماندا".

ئەلقورەیشی ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ ترسێک نییە لەوەی ئەم دیاردە فەلەکییە ڕووبدات، بەو پێیەی بەریەککەوتن لەگەڵ زەویدا ناکەوێت، بەڵکو لە هێزی کێشکردنی زەوی ڕزگاری دەبێت و لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا لە خولگەی زەوی دەردەچێت".




PM:07:49:26/09/2024