سوپای ئیسرائیل: بارەگای سەرەکی حیزبوڵامان لە لوبنان بەئامانجگرت

سوپای ئیسرائیل  رایگەیاند، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵایان لە باشووری لوبنان بە ئامانجگرتووە و بۆمبی تایبەت بە وێرانکردنی پەناگەیان بەکارهێناوە، ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵای کردووەتەوە حەسەن نەسروڵا لەو هێرشەدا زیانی بەر نەکەوتوە و سەلامەتە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵا ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئەیلوول بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، هێرشێکی گەورە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتەسەر باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان و بەهۆیەوە شەش باڵەخانە رووخاوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیل بە دیاریکراوی بارەگای سەرەکی حیزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرتووە.

میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا لەو هێرشە گەورەیەدا بە ئامانجگیراوە، ئێستاش سوپای ئیسرائیل لێکۆڵێنەوە دەکات لەوەی نەسڕوڵا لەو باڵەخانەیەدا بووبێت کە بۆردوومانکراوە. 

هاوکات ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە حەسەن نەسروڵا لەو هێرشەدا زیانێکی بەر نەکەوتوە و سەلامەتە




PM:08:20:27/09/2024