سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی ئیتاڵیا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

ئیرینی بیفیتی ​​سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی ئیتاڵیا، بەهۆی دۆسیەیەکی پەیوەست بە خۆدزینەوە لە باج و ساختەکاری دارایی سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

میدیاکانی ئیتاڵیا، بڵاویانکردەوە" ئیرینی بیفیتی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی وڵاتەکە و شەش کەسی دیکە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە سکاڵایی یاساییان لەسەر تۆمارکراوە". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، سکاڵاکە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتینیان بە سێ ئۆتۆمبێلی جۆری (فێراری گران توریزمۆ)وە لەسەر تۆمارکراوە کە ئەو کڕین و فرۆشتنە بەمەبەستی سپیکردنەوەی پارە بووە، هەروەها مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی چەند کۆمانیایەک بۆ خۆدزینەوە لە باجدان و بەدەستهێنانی داهات بە رێگەیەکی نایاسایی.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئەوەشیان خستەڕوو، پارێزەرانی ئیرینی بیفیتی ​​بەنیازن تانە لەو بڕیارە بدەن کە لە دژی ​​دەرچووە، هەروەها دەسەڵاتە داراییە کارامەکان دەستیان بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا گرتووە کە کە بە ٣.٤ ملیۆن یۆرۆ مەزەند دەکرێت، هاوکات ئەو پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت ئەگەر بڕیارەکەی دژی ​​پشتڕاستبکرێتەوە. 

ئیرنی بیڤێتی ​​ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارێکی ئیتاڵییە، لە ٤ی نیسانی ١٩٦٣ لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٢ خۆی بۆ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا کاندید کردووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٦ وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە کاری کردووە، دوای کۆتایی هاتنی ژیانی پەرلەمانی لە ساڵی ٢٠٠١، لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای میدیایی ئیتاڵیا کاریانکردووە و بەرنامەی تەلەفزیۆنی پێشکەشکردووە.



AM:10:07:28/09/2024