رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" ئیسرائیل زۆر لەوە بچوکترە، زیانی گەورە بە حیزبوڵا بگەیەنێت، داواشی لە موسڵمانانی جیهان کرد دژی هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵوێستیان هەبێت".
عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی لەبارەی دۆخی لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا بڵاو کردەوە ودەڵێت" کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە دەکەن و وەک چۆن ئیسرائیل نەیتوانی لە غەززە سەرکەوتوو بێت، لە لوبنانیش سەرکەوتوو نابێت".
جەختیشی لەوە کردوەتەوە، ئیسرائیل لە لوبنان سیاسەتێکی هەڵە تاقی دەکاتەوە و تەلئەبیب زۆر لەوە بچوکترە زیانی گەورە بە حیزبوڵا بگەیەنێت.
عەلی خامنەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، بە هەموو هێزی خۆیانەوە پشتیوانیی لە حیزبوڵا دەکەن و ئیسرائیل دەبێت لەوە تێبگات بە کوشتنی ژنان و منداڵان ناتوانێت خۆڕاگریی ئەوان تێکبشکێنێت.
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواش لە هەمو موسڵمانانی جیهان دەکات بە هەمو هێزیانەوە لە بەرانبەر ئیسرائیل بوەستنەوە.