وردەکاری نوێ سەبارەت بە کوشتنی حەسەن نەسروڵا


ئیسرائیل تەنها دوو خولەکی خایاند تا شوێنی نەسروڵا بدۆزێتەوە و پشتڕاستی بکاتەوە کە لە بارەگایەکدایە لە گەڕەکێکی باشووری شارەکە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان وردەکاری نوێیان سەبارەت بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵا ئاشکرا کرد، چونکە ئەم گورزە یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکان کە سەرکردایەتی حزبەکەی کردووەتە ئامانج لە ساڵانی ڕابردوودا.

سیناریۆ و چیرۆکی جیاواز زۆرن، چۆن حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵا چۆن کرایە ئامانج؟ ئیسرائیل چۆن توانی بەو وردییە هەینی ڕابردوو کۆتایی پێبهێنت؟

یەکێک لە چیرۆکەکان - بەگوێرەی ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی - باس لەوە دەکات کە کەسێکی نەناسراو چاوی بە نەسروڵا کەوتووە و کاتێک تەوقەی لەگەڵ کردووە، دەستی بە مادەیەکی نەناسراو ڕووپۆشکراوە، بەجۆرێک ئەم مادەیە یارمەتی ئیسرائیلی داوە کە شوێنی حەسەن نەسروڵا ئاشکرا بێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیل تەنیا دوو خولەکی پێچووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی نەسروڵڵا و پشتڕاستکردنەوەی کە لە بارەگایەکدایە لە گەڕەکی باشووری بەیروت.

دوای چەند خولەکێک، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر بارەگاکە دەستپێکرد و بە مەزەندە ٨٠ تەن بۆمبیان بەسەر شوێنەکەدا باران و بەهۆیەوە نەسروڵڵا و سەرکردە باڵاکانی پارتەکەی کوژران.

ڕاپۆرتەکەی مەعاریف ئاماژەی بەوە کردووە کە نەسروڵڵا بەهۆی خنکان دوای ئەوەی لە ژوورێکی بێ هەواگۆڕکێدا دەمێنێتەوە و حەشار دەدرێت و، بەهۆی گازە ژەهراویەکان کە لە دەرئەنجامی بۆردومانەکەوە دروستبوون گیان لە دەستداوە.

تەرمی حەسەن نەسروڵڵا کە ڕۆژی شەممە، ڕۆژێک دوای مردنی، دەرهێنرایەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی بەیروت، هیچ برینێکی بە جەستەییەوە نەبوو تەنها خنکابوو.

کوشتنی نەسروڵڵا ساڵانێکی زۆرە لەلایەن دەزگا سیخوڕییەکانی ئیسرائیل موساد و شاباکەوە پلانی بۆ دانراوەو بە دواداچوون و چاودێری وردی کراوە. 




AM:10:28:30/09/2024