تائێستا چارەنووسی جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا نادیارە کە شەوی ڕابردوو بەشداری کۆبونەوەیەکی باڵای حزبوڵای کردووە.
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی باشووری بەیروت هاشم سەیفەدین کە بڕیاربوو ببێتە جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا کردۆتە ئامانج و تائێستاش چارهنووسی نادیاره".
تائێستا حزبوڵای لوبنانی لەبارەی ڕووداوەکە ھیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەنجامی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ٣٧ کەس کوژران و ١٥١ کەسی دیکەش برینداربوون.