سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" لە عێراقەوە هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەرمان کە بەهۆیەوە دوو سەربازمان کوژراون و ٢٤ سەربازی دیکەش برینداربوون".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆسەر بەرزاییەکانی جۆلان دوو سەربازی ئیسرائیل کوژراون و ٢٤ سەربازی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرچاوەی ئاراستەكردنی درۆنەكان لە خاکی عێراقەوە هەڵدراون.