سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات بیربکاتەوە پێش ئەوەی وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە و دەڵێت" پێویستە دامەزراوە نەوتیەکانی ئێران نەکاتە ئامانج".
جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند" هێشتا ئیسرائیلییەکان بڕیاریان لەبارەی وەڵامدانەوەی ئێران نەداوە".
وتیشی" ئەگەر من لە شوێنی ئەوان بوومایە، بیرم لە بەدیلێکی دیکە دەکردەوە جگە لە لێدانی دامەزراوە نەوتیەکانی ئێران".
بایدن دەشڵێت" هیچ ئیدارەیەکی پێشووی ئەمریکا وەک ئیدارەی ئێستای یارمەتی ئیسرائیلی نەداوە".
سهرۆكى ئهمریكا ئەوەشی خستەڕوو، واشنتن پلانی هەیە سزای زیاتر بەسەر كۆمارى ئیسلامى ئێراندا بسەپێنن.
ڕۆژى ١ى ئهم مانگه، کۆماری ئیسلامی ئێران بەهەڵدانی زیاتر له ٢٠٠ موشەکی بالیستی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و وتی" هێرشەکە لە وەڵامی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە و حەسەن نەسروڵڵا بووە".