ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی ٥٢ سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە (٦٧%) بۆ هەر بەرمیلێک و لە ئێستاشدا بە ٧٨ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٦٦ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە بڕی ٧٤ سەنت بەرزبوەوە کە دەکاتە (١%) و گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٤٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٧١ سەنت بوو.
تەشەنەکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزی رێژەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانکارییەکانن لە نرخی نەوتدا.