بە گوێرەی هەواڵێکی ئیسرائیڵی گومان دەکرێت کە لەو هێرشەی کە رۆژی هەینی کرایە سەر لوبنان فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیش به‌ركه‌وتبێت.
كه‌ناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی رۆژی هه‌ینی كردیه سه‌ر به‌یرووت، له‌وانه‌یه ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیش به‌ركه‌وتبێت.
كه‌ناڵه‌كه باسی له ورده‌كاریی زیاتری رووداوه‌كه نه‌كردووه ته‌نیا نووسیویه‌تی، له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هاشم سه‌فیه‌دینی جێگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، له‌وانه‌یه ئیسماعیل قائانیش له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار بووبێت و له‌و كاته‌شدا زیانی به‌ركه‌وتووه، قائانی لە رۆژی کوژرانی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری حیزبوڵاوە دیار نییەو دەنگی نییە.
میدیا عەرەبییەکانیش دەڵێن: لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە قائانی سێ جار سەردانی لوبنانی کردووە، هەر سێ جارەکە چاوی بە حەسەن نەسروڵاو فوئاد شوکور کەوتووە، ئەم دوانەش هەردوکیان بە هێرشی ئیسرائیل کوژران.