بەهۆی نا سەقامگیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز بووە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤، نرخی نەوت بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٨ دۆلار و ١٢ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٧  دۆلار و ٦٨  سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٤ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٤ دۆلار ١٤ سەنت  بوو.

نا سەقامگیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت،  بە گشتی لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی نزیکەی %١٠ نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی ھەفتانەیە لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.




AM:10:01:06/10/2024