ئیسرائیل لە ساڵیادی ٧ی ئۆکتۆبەردا ئامارێکی شەڕ و کوشتاری بڵاوکردەوە

ئیسرائیل لە یادی (٧) ئۆكتۆبەردا ئامارێكی ساڵێكی شەڕو كوشتاری بڵاوكردەوە و دەڵێت" لدەماوەی ئەو یەکساڵەدا (٧٢٦) سەربازی ئیسرائیل لەو ساڵەدا كوژراون و نزیكەی (٢٦) هەزار موشەك لە غەزەو لوبنانەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل ولەبەرامبەردا زیاتر لە (٤٠) هەزار ئامانجیان لەماوەی ساڵی رابردودا پێكاوە".

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤( ٧ی ئۆکتۆبەر) سوپای ئیسرائیل لە یەكەمین ساڵیادی هێرشەكەی بزوتنەوەی حەماس بۆ سەر ئوردوگا جولەكەنیشینەكانی دەوروبەری كەرتی غەزە، كە بەدوایدا هەڵمەتێكی سەربازی گەورەی دەستپێكردو تائێستاش بەردەوامە، رایگەیاند"  زیاتر لە (٤٠) هەزار ئامانجیان لەماوەی ساڵی رابردودا پێكاوەو (٤٧٠٠) تونێلیان دۆزیوەتەوەو، هەزار پێگەی تەقاندنی موشەكیان خاپوركردووە".

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت"  (٧٢٦) سەرباز لە (٧) ئۆكتۆبەری ساڵی (٢٠٢٣)وە كوژراون، كە (٣٨٠) كەسیان لەو رۆژەدا كوژراون، (٣٤٦) سەربازیش لە هێرش بۆ ناو غەزە كوژراون، كە لە رۆژی (٢٧) ئۆكتۆبەری (٢٠٢٣)وە دەستیپێكردووە".

ئاماژەی بۆئەوەش کردووە کە ژمارەی سەربازە بریندارەكانی ئیسرائیل لەو كاتەوە تائێستا  گەیشتووەتە (٤٥٧٦)سەرباز، (٥٦) سەربازی دیكەش گیان لە دەستداوە، لە ئەنجامی روداوەكان لە دەرەوەی كردەوە سەربازییەكان. 

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە (١٣.٢٠٠) موشەك لە غەزەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل، (١٢.٤٠٠) موشەكی تریش لە لوبنانەوە هەڵدراوە، هاوكات (٦٠)موشەك لەسوریاو (١٨٠) موشەك لە یەمەن و (٤٠٠) موشەك لە ئێرانەوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت" لە ماوەی ئەو ساڵەدا (٨٠٠) تیرۆرستیان لە لوبنان كوشتووەو (٤٩٠٠) ئامانجیان پێكاوە لە ئاسمانەوەو (٦٠٠٠) هەزار ئامانجیش لە زەوییەوە، (٨) فەرماندەی لیوای گروپە چەكدارەكانیان لە غەزە كوشتووە لەگەڵ نزیكەی (٣٠) فەرماندەی كەتیبەو (١٦٥) فەرماندەی سریە".




AM:09:28:07/10/2024