مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
مقاوەمەی ئیسلامی عیراق رایگەیاند کە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئیسرائیلی لە باکوری ئەو وڵاتە.
لەو راگەیاندنەدا کە بەیانی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی یەکەم ئەو میلیشیا شیعانەی عێراق کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی ناساندووە، بڵاویان کردۆتەوە، هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای درۆنەوە بۆ بۆ ئامانجێک لە باکوری ئیسرائیل ئەنجام دراوە.
ئەوە لە کاتێکدا کە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردۆتەوە کە لە هێرشی تۆڵەی وڵاتەکەیاندا دژی ئێران عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی دەکرێتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکەکانیان.
هەفتەی رابردوو میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە بەهۆی ئامانج گرتنی ناوچەی جولان لە ئیسرائیل لەلایەن میلیشیاکانی عێراقەوە دوو سەرباز کوژراوەو ٢٠ کەسی تر برینداربوون.
PM:02:37:07/10/2024