ئیرەج مەسجدی: قائانی سەلامەتە


لە کۆتاییدا بەرپرسانی ئێران لەبارەی چارەنووسی ئیسماعیل قائانییەوە هاتنە دەنگ و ئاماژە بەوە دەکەن "سەلامەتە".

ئیرەج مەسجدی، رێكخەری فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی بە ئاژانسی هەواڵی فارس راگەیاندووە" زۆرێك پرسیاری ئەوە دەكەن سەردار قائانی چی بەسەرهاتووە؟"، ئەم بەرپرسە وەڵامدەداتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە " ئەو تەندروستی باشەو چالاكە".
لە درێژەی قسەکانیدا مەسجدی دەشڵێت " هەندێك بە پێویستی دەزانن بەیاننامەیەكی فەرمی دەربكەین لەو بارەیەوە، بەیاننامەی بۆ چییە؟ هیچ پێویست بەوە ناكات."

دوێنێ ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە کە دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵای سەرکردەی حزبوڵا، پەیوەندی قائانی بە بەرپرسانی ئێرانەوە پچڕاوە،( ئەمەش ئاماژەیە بە کوژرانی قائانی).

هەندێک میدیای جیهانی دیش هەمان هەواڵ و زانیاریان بڵێ‌وکردەوە، بەڵام بەرپرس ومیدیاکانی ئیسرائیل لەمباریەوە هیچیان بڵاونەکردۆتەوە.




PM:03:18:07/10/2024