ئیسرائیل بە فەرمی کوژرانی جێگرەوەکەی حەسەن نەسروڵای راگەیاند

جارێكی دیكە لە ڕێگەی زیاتر لە ١٠٠ مووشەكەوە ناوچەكانی ئیسڕائل بۆردومان كرا و میدیاكانی ئەو وڵاتەش دەڵێن" لەڕێگەی بۆردومانێكەوە سەرۆکی سیستەمی ئەرکانی گرووپی حیزبوڵای لوبنانی کوژرا" و سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دەڵێت"شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا-مان كوشت".

بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمشەو سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەم، کوشتنی هاشم سەفیەدین جێگرەوەی نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە.

بنیامین ناتانیاهو ڕایگەیاند، حزبوڵڵایان لاواز کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوش کرد، ڕێگەیەکی باشتر لە حزبوڵڵا بۆ لوبنانییەکان هەیە و ڕوو لە لوبنانییەکان وتی"وڵاتەکەتان لە حزبوڵڵا ڕزگار بکەن".




PM:11:45:08/10/2024