ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌باره‌ت به هه‌ر پلانێك كه په‌یوه‌ندی به لێدانی ئێرانه‌وه گفتوگۆ دەکات.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریکییەوە، بڵاویکردەوە" بڕیارە ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام بدات، سەبارەت بە هەر پلانێک کە پەیوەندی بە لێدانی ئێرانەوە هەبێت".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئەو هێرشەی ئێران دەستیپێکردووە بەرچاو بێت، و پێدەچێت هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران و هێرشی نهێنی وەک ئەو هێرشەی كرایه سه‌ر ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له تاران له‌خۆبگرێت.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، یۆئاڤ گالانت قسەیکرد و بەرپرسێکی پێشوو و دوو بەرپرسی ئێستا سەبارەت بەو پەیوەندییە ڕایانگەیاند" تاوتوێی ئەگەری وەڵامدانەوەیان کردووە، بەڵام نەک بڕیاری کۆتایی ئیسرائیل سەبارەت بەوەی کە دەتوانێت چی بکات".