سەرۆک کۆماری تورکیا ئیسرائیلی بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر غەزە بە " رێکخراوی زایۆنی تیرۆریستی" وەسفکرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٩ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار كه خۆی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، رایگەیاند" ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكاته سه‌ر غه‌زه و لوبنان، رێكخراوێكی زایۆنی تیرۆریستییە".
وتیشی" په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا، مه‌ترسی به‌رپابوونی ململانێی هه‌رێمایەتی زیاتر كردووه".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی گرت له زلهێزه‌كانی رۆژئاوا و به تایبه‌تی ئه‌مریكا د، چونكه پشتگیری له ئیسرائیل ده‌كه‌ن.