ماڵپەڕی (میدل ئیست ئای) بڵاویکردووەتەوە کە ئیسماعیل قائانی بەرپرسی فەیلەقی قودس و چەندکەس لە هاوڕێ نزیکەکانی لە پێوەندی لەگەڵ کوژرانی بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران و میلیشاکانی سەر ئێران لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ماڵپەری هەواڵی (میدل ئیست ئای) بە پشتبەستن لە زاری چەند سەرچاوە لە تاران، بەیروت و بەغداد لەوانەش کەسایەتییە باڵاکانی شیعە و سەرچاوە نزیکەکانی حیزبوڵڵا و سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بریندار یا خود نەکوژراوە.
ئاشکراشی دەکەن، ئیسماعیل قائانی و چەند کەس لە هاوڕێ نزیکەکانی لە ژێر لێپرسینەوەدایە لە لایەن هیزە ئەمنییەکان سەبارەت بە دزەکردنی ئەمنیی ئیسرائیل لەنێو دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێراندا کە بوەتە هۆی کوژرانی چەندین فەرماندە و سەرکردەی ئێرانی لە نێوانیاندا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبولای لوبنان.
میدیاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە نەسروڵا شەوێک پێش رووداوەکە لە دەرەوەی بەیروت بووە، بەالم گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ نیلفروشان و چەند بەرپرسی دیکەی حزبوڵا کۆبوونەوە بکات، ئەو رووداوە دەستبەجێ دوای هاتنە ژوورەوەی نەسروڵا روویداوە.
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی میدل ئیست ئای راگەیاندووە" بە تاکید ئەم سیخوڕییە لەلایەن کەسەکانی ئێرانەوە بووە".