حوسییەکانی یەمەن ڕایدەگەیەنن" دوو کەشتی ئەمریکایان لە دەریای سوور و زەریای هیندی کردووەتە ئامانج".
حوسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە" بە ١١ موشەکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر کەشتییە نەوتییەکانی ئۆڵۆمپی سپیریتی ئەمریکی لە دەریای سوور کە بووەتە هۆی لێدانی ڕاستەوخۆی".
گروپەکە دەشڵێن" ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هاوبەشی نێوان هێزی مووشەکی و هێزی ئاسمانی بێ سەرنشین و هێزی دەریایی ئەنجامداوە".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" ئۆپەراسیۆنی دووەم لەلایەن هێزی مووشەکییەوە بە مووشەکێکی باڵدار کەشتیی(ST.JOHN)ی لە زەریای هیندی کردە ئامانج و لێدانەکەش ڕاستەوخۆ بووە".
ئەوەشیان خستەڕوو، کەشتییەکە کراوەتە ئامانج، چونکە ئەو کۆمپانیایە کە خاوەندارێتی دەکات بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی بۆ بەندەرەکانی فەلەستین پێشێلکردووە.