میدیاکانی سوریا ڕایدەگەیەنن" پێگەی میلیشا شیعەکان لە شاری دێرەزۆری سوریا، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆردومانکرا".
بەپێی هەواڵی میدیاکانی سوریا، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا بە چەکی قورس پێگەی میلیشا شیعەکان لە ناوچەی حەویجە سەقر لە شاری دێرەزۆر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومانکرد.
هەروەها میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەشدەکەن، تەقینەوەکانی دێرەزۆر بەهۆی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ئەمریکاوە لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ بووە.
تائێستا ئاماری زیانە گیانی و مادییەکانی بۆردومانەکەی ئەمریکا بۆسەر گروپە چەکدارەکان نەزانراون.