سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: مەرجی نوێیان هەیە بۆ گەیشتنە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان، دەشڵێت: بۆ گەشتنە ئاگربەست دەبێت ڕێککەوتن هەبێت لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان لە غەزە.
دەیڤید بارنیا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە مۆساد رایگەیاند" مەرجی نوێیان هەیە بۆ گەشتن بە ئاگربەست لە لوبنان و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت مەرجە نوێیەکان جێبەجێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئیدارەی ئەمریکایان ئاگادارکردوەتەوە لە ئەگەری هەر ڕێكکەوتنێك لەگەڵ حیزبوڵای لوبنانی، دەشڵێت" دەبێت سەرەتا ڕێککەوتن هەبێت لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەزە".
ڕاگەیاندراوی سەرۆکی مۆساد لە کاتێكدایە، ئیسرائیل دەیەوێت لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان لە غەزە، لە ڕێگەی حیزبوڵای لوبنانییەوە فشار بخاتە سەر بزوتنەوەی حەماس بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی.