وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوت و پترۆکیمیای ئێراندا سەپاند، لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" واشنتن سزای نوێی بەسەر ١٠ قەوارەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکان کڕین، فرۆشتن، گواستنەوە، بەبازاڕکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێراندا دەگرێتەوە و بەشێکی زۆر لە بەلەمی نهێنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێرانیش دەکرێنە ئامانج".