حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر شاری حەیفا و، لە ئەنجامدا ٦٣ کەس بریندارەو سێ کەسیش گیانی کە دەستداوە کە زۆربەیان سەربازن.
ئەمشەو شەوی یەکشەممە، میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشێ کردە سەر ناوچەی بنیامینا لە شاری حەیفا. زەنگی ئاگادارکردنەوە پێش هێرشەکە لێنەدرا و بەرگریی ئاسمانیش فریای بەرپەرچدانەوەی درۆنەکە نەکەوت. لە ئەنجامدا ٦٣ کەس بریندار بوون.
دوای هێرشەکە حیزبوڵڵا بڵاویکردەوە، بە "ژمارەیەک درۆنی کامیکازی" هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی راهێنانی سوپای ئیسرائیل، لە باشووری حەیفا کە بە (کەتیبەکانی گۆلان) ناسراوە. بزووتنەوە لوبنانییەکە رایگەیاند: "هێرشەکە وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکانی رۆژی پێنجشەممەی رژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکەکانی بەستە و نوەیری لە نێوەڕاستی بەیرووت."
بە درێژای ماوەی ساڵێکی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستینییەکان و حزبوڵای لوبنان گورزی لەم شێوەیە لە ئیسرائیل نەکەوتووە