ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لوبنان بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە ئێستادا لوبنان جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین بەپەلە لوبنان بەجێبهێڵن".

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتە ئاسمانییەکان لە بەیروتەوە تا کاتێکی نادیار بەردەوام نابێت. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ یوئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند" وڵاتەکەی هێرشێکی گەورە بۆ سەر حزبوڵای لوبنان ئەنجامدەدات". 



PM:10:11:14/10/2024