سەرۆکی تیمی نوێنەرایەتیی رووسیا لە کۆبوونەوەکانی ڤییەننا ڕایگەیاند، ناتۆ ئامادەکاریی بۆ هێرشکردنە سەر رووسیا دەکات و ئەگەر ئەوە رووبدات، رووسیا بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش دەکاتەوە.
یولیا ژدانۆڤا ، سەرۆکی تیمی نوێنەرایەتی رووسیا لە کۆبوونەوەکانی ڤییەننا کە تایبەت بوو بە ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی سەربازیی رایگەیاند، هێزەکانی ناتۆ سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی رووسیا و فراوانکردنی جەنگی ئۆکرانیا، ئەگەر ئەوە رووبدات رووسیا بەتوندی وەڵامدەداتەوە و بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش دەکاتەوە.
گوتیشی، هەر دەستێوەردان و هێرشێک بۆسەر مۆسکۆ بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە و جەنگەکەش فراوانتر و قورستر دەکات، رووسیاش دەستی بە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا دەگات.
هاوکات، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ڤیلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا هۆشدارییەکی ئاڕاستەی وڵاتانی رۆژئاوا کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکەنەوە ئەگەر لەلایەن هەر وڵاتێکی رۆژئاواوە هێرشیان بکرێتەسەر.