میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند" بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەسێک گیانی لەدەستداوە و لانیکەم چوار کەسیش برینداربوون".
ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاندووە" ئدرەنگانی شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە تانکی سووتەمەنییەکانی پاڵاوگەی پترۆ پارس شوشتار لە باکوری ئەهواز ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و لانیکەم چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام پێدەچێت پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک کۆگایەکی سووتەمەنیدا ڕوویدا بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل هەڕەشە دەکات کە ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئیسرائیلیان کردە ئامانج.