لە دوایین هەفتەکانی سەرۆکایەتییەکەیدا، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نامەیەکی سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ناردووە.
میدیکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە جۆ بایدن لە نامەکەدا نوسیوویەتی " لەم مانگانەی دواییدا، هەڵوێستی سەربازیی ئەمریکامان گۆڕیوە بۆ باشترکردنی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرگریی ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل".
هەروەها دەشڵێت" ئەم گۆڕانکارییانە بریتین لە درێژکردنەوەی ئەرکی گرووپی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن، لەگەڵ پاسەوان و فڕۆکەی ئاسمانییهەڵگر، بەرگریی مووشەکی بالستیکی، ژێردەریایی جۆرجیا کە توانای هەڵدانی مووشەکی هەیە، فڕۆکەهەڵگری وشکانیی، چەندین فڕۆکەی جەنگی و هێرشبەرمان لە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە، لەوانە فڕۆکەی جەنگیی نەوەی چوارەم و پێنجەم وەک F-22 و F-15 و F-16 و فڕۆکەی هێرشبەری A-10 و هێزەکانی تر".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ناوچەکە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییە گرنگەکان و پاراستنی هاوپەیمانەکان و بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل.