خامنەیی: حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە

ڕێبەری باڵای ئێران، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە کوشتنی یەحیا سینوار بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە" چەقۆیەکی توند و بوێرانەی لە ئیسرائیل داوە"، دەشڵێت" بزوتنەوەی حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە". 

عه‌لی خامنه‌یی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌" یه‌حیا سینوار ڕووی گەشاوەی بەرخۆدان و خەبات بوو، بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە لە بەرامبەر دوژمنی ستەمکار و دەستدرێژکار وەستایەوە". 

دەشڵێت" کەسێکی وەک ئەو ژیانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و ستەمکار بەسەر بردووە و جگە لە شەهیدبوون هیچ دەرەنجامێک شایستەی ئەو نییە". 

خامنەیی ڕاشیگەیاند" بەرەی خۆڕاگری بچووکترین وەستان بەخۆیەوە نابینێت، بەو پێیەی بزووتنەوەی حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە، به‌ هه‌موو دڵسۆزییه‌كه‌وه‌ شانبه‌شانی ئازادیخوازان وه‌ك پێشتر ده‌مێنێته‌وه‌".

پەیامەکەی ڕێبەری باڵای ئێران لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی یەحیا سنواری ڕاگەیاند. 



AM:09:24:19/10/2024