نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر ماڵی نەتانیاهۆ".
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە لوبنانەوە هەڵدراوە و ڕاستەوخۆ بەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە شارۆچکەی قەیسەریە کەوتووە".
هەروەها لای خۆشییەوە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە ئۆفیسی نەتانیاهۆ بڵاویکردەوە، کە سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەی لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵەکەیان نەبوون و هیچ بریندارێکیش بەهۆی ڕووداوەکەوە نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە.