ئیسرائیل کوژرانی سێ بەرپرسی دیکەی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ بەرپرسی دیکەی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپاکەیاندا بۆ سەر باشووری لوبنان کراونەتە ئامانج. 

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" سوپاکەمان بارەگایەکی سەرەکی هەواڵگری حزبوڵای لوبنانی و کارگەیەکی ژێر زەمینی دروستکردنی چەکیان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کردۆتە ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکەی ئەمڕۆ بووە هۆی کوژرانی عەباس سەلیمە بەرپرسی باڵای فەرماندەی حزبوڵای لوبنان و ڕەدا عەباس شارەزای پەیوەندییەکان و ئەحمەد عەلی حسێن بەرپرسی پەرەپێدانی چەکی ستراتیژی حزبوڵای لوبنان. 

تا ئێستا حزبوڵای لوبنان لەبارەی هێرشەکەوە هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.



PM:04:15:20/10/2024