لە دیمەشق ژمارەیەك سەرباز كوژران و برینداربوون

بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا سەربازێک کوژرا و حەوت سەربازی دیکەش برینداربوون. 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" سوپای ئیسرائیل لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە هێرشێکی دەستپێکرد كە گەڕەكی حەی كفر و سوسەی لە دیمەشق گرتوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەهۆی هێرشەکەوە خاڵێكی سەربازی لە ریفی حومس کراوەتە ئامانج. 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانەکە کوژرانی سەربازێك و برینداربوونی حەوتی دیكەشی لێکەوتووەتەوە کە زیانی ماددیش هەبووە. 



PM:03:22:24/10/2024