لەسەر کورد، ئیسرائیل هێرشێکی توند دەکاتە سەر سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان

‌ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەسەر بێدەنگی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەو هێرشانەوە ئەردۆغان دەیکاتە سەر کورد، رەخنەی توندی لە بێدەنگی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس دەگرێت. 
ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بارەی ڕەخنەكانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و 
كۆمەڵكوژكردنی كوردان لەلایەن ئەردۆغانەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە" كاتێك ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەكات، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بەردەوام هێرشمان دەكاتە سەر، بەڵام كاتێك ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر كورد، ئەو بێدەنگە."

ئاماژەی بەوەشكرد،" ئەردۆغان دیكتاتۆرە و كورد سەردەبڕێت و بۆردومانی كوردی مەدەنی بێتاوان لە باكووری سووریا دەكات و گۆتێرێس و جیهانیش هیچ ناڵێن".

ئیسرائیل كاتز لە كۆتایدا دەڵێت " كوان داواكان بۆ ئاگربەست و كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش، كوا گرنگیدان بە مافی كورد و تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای لاهای لە دژی ئەردۆغان
".
لەگەڵ توندبوونەوە و فراوانبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و لوبنان و بەرەی مقاوەمە، رەخنەکانی ئەردۆغان لەدژی ئیسرائیل رۆژ بەرۆژ روو لە هەڵکشانە، تا ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیلیش چەندان جار لە دژی دوو رووی ئەردۆغان هەڵوێستیان نیشانداوە کە کورد قڕدەکات و داوای پاراستنی فەلەستینییەکانیش دەکات.




PM:07:43:25/10/2024