لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەمەریکا بەپێی دوا راپرسی کە لە رێگای تەلەفونەوە ئەنجامدراوە، هەردوو کاندید، ترەمپ و هاریس یەکسانن.
لە دوایین ڕاپرسی نیشتمانی کە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی پێش هەڵبژاردنەکانی ٥ی ئەم مانگە ئەنجامیداوە، دەریخست کە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و کامالا هاریس ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان بە ڕێژەی ٤٧% لە نێوان دەنگدەرانی یەکسانن.
ڕاپرسییەکە لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٣ی ئۆکتۆبەر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەنێوان هەزار و ٧٠٤ دەنگدەری تۆمارکراو ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانیش ڕۆژی هەینی بڵاوکراونەتەوە، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.
ڕێژەی هەڵە لە نێوان دەنگدەرانی ئەگەریدا ٣،١ خاڵە، لە نێوان نمونەی تەواوی دەنگدەرانی تۆمارکراودا ٣،٢ خاڵە.
بەپێی راپرسیەکی پێشووی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس کە لە نێوان ١٦ بۆ ٢١ی تشرینی یەکەم ئەنجامدراوە، هەردوو کاندیدەکە لە کێبڕکێیەکی ناوازەدا نزیکن، هاریس تەنها بە جیاوازییەکی کەم پێشەنگی گرتووە، ٤٦% بۆ ٤٣% بووە.