به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه له‌ناو شاری موسڵه‌وه چه‌کدارانی داعش دوو ئافره‌تیان له‌موسڵ به‌رده‌ستڕێژ‌داوه‌و کوشتوونیان، یه‌کێکیان به نانسی عه‌جره‌م ناسراوه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێک له‌ناو شاره‌که‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن که چه‌کدارانی داعش ئافره‌تێکیان کوشتووه که خاوه‌نی ساڵۆنێکی ژنانه‌و به نانسی عه‌جره‌می موسڵ ناسراوه، هاوکات یاریده‌ده‌رێکیشیان له‌گه‌ڵیدا کووشتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه که ئێستگه‌ی ده‌نگی (ئه‌مرۆی روسیا) بڵاویکردۆته‌وه ئه‌و دووئافره‌ته به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به بنه‌ماکانی چۆنێتی رازاندنه‌وه‌ی ئافره‌تانه‌وه له ده‌وڵه‌تی (خه‌لافه‌دا)، کوژراون.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و راگه‌یاندنی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان له موسڵیش، سه‌عد مه‌موزینی رایگه‌یاند " داعش بڕیاری داخستنی هه‌موو کۆگاو دوکانه بازرگانییه‌کانی داوه له کاتی نوێژکردندا، هاوکات داعش پۆسته‌رو لافیته‌ی هه‌ڵواسیوه له‌به‌رکردنی پۆشاکی رۆژئاواییشی قه‌ده‌غه کردووه".