ئەمەریکا ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئێف ١٦ کۆنترۆڵ دەکات


لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمەریکا ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگای فڕۆکەی ئێف ١٦ ەوە کۆنترۆڵ دەکات. 

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سێنتکام) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند" فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، لە بنکەکەیانەوە لە ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا".

 ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە کە ئەم فڕۆکانە لە سەروبەندی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئیران ڕەوانە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون.

ئەوە لە کاتێکدا کە کاتژمێری سفری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بە تەواوی نزیکبۆتەوەو، چاودێران پێشبینی گورزێکی قورسی سەربازی لە ئێران دەکەن.





PM:11:36:25/10/2024