سعودیە: هێرشكردنە سەر ئیران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێت" پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە و یاسا نێودەوڵەتییەکانە". 

شانشینی سعودیە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆی لە بەردەوامی پەرەسەندنی ناوچەکە و فراوانبوونی ئەو ململانێیەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و گەلانی ناوچەکە دەکات دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند" داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئەوپەڕی ئارامی و هێمنی ناوچەکە بپارێزن". 

هەروەها سعودیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە کاریگەر و چالاکەکان دەکات کە" ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکەن". 

دەشڵێت" هەڵوێستی خۆمان دووپات دەكەینەوە لە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەکە و فراوانبوونی ئەو ململانێیەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان دەکات". 



AM:10:29:26/10/2024