محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراق و بە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانمان مووشەکەکانی هاوێشتووە، دەشڵێت"مافی وەڵامدانەوەمان هەیە".
محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەم، لەبارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند،ئیسرائیل مووشەکی دوورمەودای بەکارهێناوە و جەختیشی کردەوە مافی وەڵامدانەوەمان هەیە.
محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران وتیشی"ئیسرائیل کایەی ئاسمانی سوپای ئەمەریکای لە عێراق بەکارهێناوە و بە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانمان مووشەکەکانی هاوێشتووە.
دەشڵێت"بە هێرشەکانیشی ئیسرائیل تەنها زیانی بە سیستەمی ڕادار گەیاندووە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە 1ـی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.