بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئامانجەکانی بەدیهێناوه‌

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل  لە یەکەم لێدوانی دوابەدوای هێرشی سەر ئێران رایگه‌یاند، لە ڕێگەی هێزی ئاسمانی هێرش کرایە سەر ئێران و ‌ توانای بەرگری و بەرهەمهێنانی موشەکی ئێران کرایە ئامانج.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ باسی له‌وه‌شكرد، ئێران بە سەدان موشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەم هێرشە شکستی هێنا، "ئێمە بەڵێنەکەمان جێبەجێ کرد، هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر ئێران و له‌ توانای بەرگری و بەرهەمهێنانی موشەکی ئێرانیدا".

بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، ئیسرائیل وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە کە ئێران لە یەکی ئەم مانگە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی ئەنجامدابو، بە هەڵدانی ٢٠٠ موشەک، کە زۆربەیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا.




PM:07:30:27/10/2024