سەرۆکی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەمان سەلماندویەتی کە ھیچ کاتێک لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمندا شکستیان نەھێناوە، دەشڵێت" وەڵامی گونجاوی ئیسرائیل دەدەینەوە".
مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە میانی کۆبونەوەی کابینەی حکومەتدا رایگەیاند، ئەوان خوازیاری شەڕ نین، بەڵام بەرگری لە مافی وڵاتەکەیان دەکەنەوە و بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.
وتیشی، لە ماوەی ٤٥ ساڵی رابردوودا گەلی ئێران سەلماندویەتی کە ھیچ کاتێک لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمندا شکستیان نەھێناوە.
ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھێرشەکەی ئیسرائیل پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و سەروەری وڵاتە و ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.
لای خۆشییەوە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کرد "ئێران نابێت لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵە بکات و هێرشەکەی ئیسرائیل دەبێ خاڵی کۆتایی ئەم هێرشانە بن."
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە ١٠٠ فرۆکە و درۆن و موشەک ھێرشی کردە سەر ئێران، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ھێرشەکەی ئێران بۆسەر تەلئەبیب