ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند " کە هێرشی ئەنقەرە بۆ سەر دۆخی نوێی تورکیا کاریگەری نابێت و ئەو ڕۆژەڤەیشی لە تورکیا هەیە بە مانای پرۆسەی ئاشتی نایەت".
محەمەد ئوچوم، ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" هێرشی پەکەکە لە دژی ناوەندی پیشەسازی فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە ئاستەنگ بۆ ئەو دۆخە نوێیەی تورکیا دروست ناکات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، کردنەوەی ئەو پەنجەرە مێژووییەی ئەردۆغان باسی کردبو بە واتای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی نایەت
ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان دەربارەی پیشنیارەکەی دەوڵەت باخچەلی بۆ چونە پەرلەمانی عەبدوڵا ئۆجەلان و ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە وابەستەی سێ مەرجە: کۆتایی هاتنی تیرۆر، لەناوبردنی پەکەکە و خۆڕادەستکردنی ئەندامانی پەکەکە.