بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن دەنگیدا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە دەنگدانی پێشوەختەدا، بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەنگی خۆیدا.

بەپێی یاساکانی ئەمریکا پێش ڕۆژی دەنگدانی گشتی، ڕێگە بە ئەمریکییەکان دەدرێت تا دەنگەکانیان بدەن، بەپێی ئامارەکانیش تائێستا زیاتر لە ٣٥ ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگیان داوە.

جۆ بایدن لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا پاڵپشتی خۆی بۆ کامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دوپاتکردەوە. 

هەروەها بڕیارە رۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت کە ڕکابەرییەکی گەرم لە نێوان کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان هەیە. 



PM:08:48:28/10/2024