کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی ڕایدەگەیەنێت" ئیسرائیل پلانی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران داناوە، ئەمەش لە کاردانەوەی هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل".
کەناڵە ئیسرائیلییەکە، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل پلانی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئێران داناوە لە وەڵامی ئەو هێرشەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە قەیسەریەی باکوری حەیفا.
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەڵامدانەوەی بە ئامانجگرتنی ماڵی نەتانیاهۆی لەخۆ نەگرتووە،
بەڵکو وەڵامی هێرشە موشەکیەکەی ئێران بووە.
کەناڵ ١٣ی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل چەند بژاردەیەکیان بۆ وەڵامدانەوە تاوتوێ کردووە.