شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵا دیاریکرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ حزبوڵای لوبنان هەڵبژاردنی نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتی ئەو حزبە ڕاگەیاند کە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو حەسەن نەسروڵڵا لە هەڵمەتێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئەو شارە کوژرا. 

حزبوڵای لوبنانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" حزبوڵڵای لوبنان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵبژاردنی نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی حزبەکە کە پێویستە پێکەوە کاربکەن بۆ گەیشتن بە بنەماکانی حزبوڵڵا و ئامانجەکانی ڕێبازەکەی". 

نەعیم قاسم ساڵی ١٩٥٣ لە بەیروت لە دایکبووە، خێزاندارە و شەش منداڵی هەیە و قۆناغەکانی خوێندنی لە ژێر دەستی زانایانی شیعە لە لوبنان خوێندووە، هەروەها خوێندنی ئەکادیمی لە زانکۆی لوبنان لە ساڵی ١٩٧١ خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی کیمیا بە زمانی فەرەنسی لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆکە بەدەستهێناوە، هەروەها پێشتر وەک جێگری سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کاری کردووە. 



AM:11:56:29/10/2024