مقاوەمەی ئیسلامی هێرشیکردە سەر باکوری ئیسرائیل

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە" بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل". 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" چەکدارەکانی هێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی گرنگ لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".

دەشڵێت" بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن بە خێرایی". 



AM:08:12:30/10/2024